بڵاگی دابان داخرا

بۆئەو ئازیزانەی ڕۆژێک لەڕۆژان سەردانی بڵاگەکەمیان کردوە ، ئەو ئازیزانەی بە کۆمێنتێک بڵاگەکەمیان دەوڵەمەند کردوە زۆر سوپاس گوزاری ئێوەم  هیوا خوازم هەمیشە دڵخۆش بن لەژیانتانا ، دڵنیا بن ئێوە هۆی بەردەوامی منن بۆ هەنگاو نان بەرەو سەرەوە هەمیشە دڵخۆشم بەکەسانی هاوشێوەی خۆم لە هەرجێگەیەک بە دیداریان شادبم.

هۆکاری داخستنی بڵاگ : خودی بیرۆکەی داڕشتنی بڵاگێک ئەوەبوو جار بەجارە ئەوەی ئەی نووسم بەشێکی زۆر زۆر کەمی لێرە دابنێم چونکە لەڕاستیدا زۆرم پەڕەم نەخشاندوە بەڵام هیچیم بڵاو نەکردۆتەوە لەبەر کەمی کات یان چەند هۆیەکی دیکە ، هیواو ئاواتم ئەوەبوو ناخم بناسرێت بەهۆی نووسینەکانمەوە  یان لانی کەم  نووسینەکانم پێناسەی کەسێتیم کات ،بەڵام زۆر جار دەوروبەر بەهەڵە تێی دەگەن بەکەسی عەبەسی و و نائومێد لە قەڵمت ئەدەن بەلام لەڕاستیدا تا ڕونکای خۆر تاریکی شەوەزەنگ بشارێتەوە هێشتا هیوا هەیە تا هاوڕێی دڵسۆز و دور لە بەرژەوەندی بمێنێت هێشتا هیوا هەیە ، بەڵام  وەک لەنووسینێکمدا ئاماژەم پێداوە (هەرگیز نووسین ئەو چەکە نییە کەبەرەنگاری ڕەفتاری نەخوازراوی دەورو بەر ببێتەوە ) ، پێشتر چەن پارچە هۆنراوەیەکم لە ماڵپەری دەنگە کان بڵاو کردبۆوە گەر تەمەن ڕێگەم پێ بدات نووسینە کانم دووبارە لەنێو ماڵپەرێکی شیعر دۆستی وەک دەنگە کان دا ئەنێم

دواجار ماڵ ئاوایتان لێدەکەم دووبارە سوپاس تان دەکەم ڕێزی بێ پایانم بۆ ئەو هاوڕێیانەم کە زۆر هانیاندام بەردەوامی بەخۆم ببخشم لە نووسین سوپاسیشم بۆ یەکە بەیەکەی ماڵەوە کە هەمیشە هاندەرم بوون  بە تایبەت براکانم  ، ڕەنگە ڕۆژێک بێت و جارێکی دیکە بڵاگەکەم بخەمەوە کار بەڵام بەستایڵێکی دیکە ئێوە دەتوانن ئەرشیفی بڵاگ ببینن هەموو کات .

هەموو کات بەم مەیڵە دەتوانن پەیوەندی بگرن daban8@gmail.com

ئەرشیفی بڵاگ

دابان

هەر بمێنن.